چەپكە گوڵی پیرۆزبایی بۆ پارێزگاری نوێی سلێمانی

رۆژی سێشەممە ٢٠١٧/١٢/١٢، وەفدێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و پەروەردەکانی ڕۆژئاواو ڕۆژهەڵات و ژمارەیەک لەسەرپەرشتیارانی پەروەردەیی، سەردانی دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانییان کردو لە دیوانی پارێزگای سلێمانی چەپکە گوڵی پیرۆزبایی پەروەردەیان پێشکەشکرد.
وەفدەكە پێکهاتبوو لە مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا پەروین ئەمین یاردەدەری بەڕێوەبەری گشتی و مامۆستا بەکر محەمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاواو مامۆستا نازدار ئەحمەد بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و سەرپەرشتیارانی یەکەمی ئامادەیی و بنەڕەتی هەردوو پەروەردەی ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵات.
لەدیدارێکدا پیرۆزباییان لە دکتۆر هەڤاڵ ئەبوبەکر کرد بۆ دەستبەکاربوونی وەک پارێزگاری نوێی سلێمانی و هیوای سەرکەوتنیان بۆ خواست.
لای خۆشییەوە پارێزگاری سلێمانی سوپاسی كردن و هیوای خواست بە هاوکاری هەمووان بتوانن خزمەتی زیاتری بواری پەروەردە بکەن لە پاریزگای سلێمانی.

You may also like...