بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی قوتابخانەی كەمپی سورداشی بەسەركردەوە

ئەمرۆ 10/12/2017 ( مامۆستا دڵشاد عومەر) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەیاوەری بەڕێوەبەری پەروەردەی دوكان و بەرێوەبەری پلاندانان و بەڕێوەبەری گەنجینەكانی سەر بەبەڕێوەبەرایەتی گشتی سەردانی كەمپی سورداشی ئاوارەكانی كەركوك و خورماتووی كردو قوتابخانەی كەمپەكەی بەسەركردەوەو بەڵێنی دا كەموكوڕییەكانیان بۆ چارەسەر بكات. هەر لەسەردانەكەیدا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بەشداریكرد لە سیمینارێكدا كەلەلایەن رێكخراوی ( cdo) و ئەنجومەنی باڵای خانمان رێكخرابوو سەبارەت بە كاریگەریەكانی جەنگ لەسەر خوێندكاران و قوتابیان.