كردنەوەی بەشی ئارایشتگا لە ئامادەیی بازرگانی كچان

ئەمڕۆ 6/12/2017، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە یاوەری بەڕێوەبەری خوێندنی پیشەیی، سەردانی ئامادەیی بازرگانی سلێمانی كچانی كرد.
لەسەردانەكەدا بەشی ئارایشتگا بەسەركرایەوە كە بەشێكی نوێیە لە ئامادەییەكەدا، بەمەبەستی ئاگاداربوون لە رەوشی خوێندن و ئیشوكارەكان لەو بەشەدا.
یەكێك لە پلانەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كردنەوەی بەشی ئارایشتگا بوو بەشێوەیەكی سەردەمیانەو مۆدێرن، كە پسپۆرییەكی پیشەیی نوێیە لە ئامادەیی بازرگانی كچان.
دواتر بەڕێوەبەری گشتی سەردانی بەڕێوەبەرێتی فێركردنی نائاسایی و هۆبەی باخچەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كرد، بە مەبەستی ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونی ئیشو كارەكانیان.