كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەڕێوەچوو

ئەمڕۆ سێ شەممە (٢٠٢٠/٩/١٥) بە سەرپەرشتی مامۆستا (دڵشاد عمر محمد ) بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بە ئامادەبوونی مامۆستا( عمر محمد امین ) یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردە و مامۆستا ( نەرمین حسن رەزا) بەڕێوەبەری سەرپەرشتیكردنی سلێمانی بەوەكالەت و سەرجەم بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاكان و سەرپەرشتیارانی یەكەمی بنەڕەتی و ئامادەیی كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی بەڕیوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بەڕێوەچوو ، كە تیایدا باس لەبارودۆخی خوێندنی ساڵی خوێندنی( 2020-2021) كرا و تێیدا ئامادەبوان ڕاو سەرنجی خۆیان خستەڕوو سەبارەت بەو شێوازەی كە بڕیارە لەوەرزی یەكەمی ئەم ساڵی خوێندندا پەیڕەو بكرێت و هەروەها باس لەو ئاستەنگ و بەربەستانە كرا كە بەهۆی ئەم شیوازە لە خویندن و بڵابوونەوەی پەتای كۆرۆناوە هاتۆتە بەردەم پرۆسەی خوێندن .