ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢٠/٩/١٦ مامۆستا عومەر محمد امین/ بەڕیوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە وەکالەت پێشوازی لە وەفدێکی نوێنەرایەتی وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی عێراق کرد کە پێک هاتبوون لە بەڕێزان (امجد محمد احمد/ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی صلاح الدین) و (عماد محمد امین/ئەندامی لیژنەی هەمیشەیی لە وەزارەتی پەروەردەی عێراق) و (رباح حسن علی/ بەڕێوەبەری نوێنەرایەتی پەروەردەی عێراق لە سلێمانی) و (احمد محمد/ بەڕێوەبەری ئەزموونەکان) و (ایمان کازم/ئەندامی لیژنەی هەمیشەیی) ، لە دیدارێکدا گفتوگۆ کرا سەبارەت بە هاوکاری و هەماهەنگی زیاتری نێوان هەردوولا و چارەسەرکردنی گرفتەکانی خوێندنگەی ئاوارەکانی ناوخۆ لە پارێزگای سلێمانی و پێویستییەکانی نوێنەرایەتییەکە. هەروەها وەفدی ناوبراو خەڵاتی ڕێزلێنانیان بەخشییە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی کە هەمیشە هاوکاریان بووە.