وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان چەند خوێندنگەیەکی لە سلێمانی کردەوە

ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢٠/٩/٢٩ لە سەردانێکیدا بۆ شاری سلێمانی بەڕێز/ ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردەو بە ئامادەبوونی بەرێزان د.هەڤاڵ ئەبو بەکر پارێزگاری سلێمانی مامۆستا دڵشاد عمر محمد کریم بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری ناحیەی عەربەت وبەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردنی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژهەڵات و سەرپەرشتیاران، قوتابخانەی (باریکە)ی بنەڕەتییان کردەوەو پیرۆزباییان لە مامۆستایان و خوێندکاران کرد و ڕێزلێنانیان بەخشییە ئەو بەڕێزانەی کە هاوکاربوون لە بنیادنان و دروست کردنی قوتابخانەی ناوبراو.
پاشان هەریەک لە قوتابخانەی (محمود جەودەت) ی بنەڕەتی و قوتابخانەی (عبداللە شاڵی) بنەڕەتی و ئامادەیی (سەیران میرزا محمود)ی کچان لە سنووری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژهەڵات سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییان کردەوە.
هەروەها سەردانی پرۆژەی دروست کردنی قوتابخانەی (قومریە خان) یان کرد کە لەلایەن کۆمپانیای نەجمەدینەوە دروست دەکرێت.
وەزیری پەروەردە سوپاسی سەرمایەدارانی شاری سلێمانی کرد کە هەمیشە خەمخۆرو هاوکاری کەرتی پەروەردە بوون.