ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێكەوتی 1/10/2020 بەڕێز/ ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردە و بەڕێز مامۆستا دڵشاد عمر محمد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی قەزای ( پێنجوێن) یان كرد لەلایەن بەڕێز/ زانا عبدالرحمن قائیمقامی قەزای پێنجوێن و بەڕێزان / كاك هێمن و كاك غەریب بەڕێوەبەرانی ناحیەی ( ناڵپارێزو گەرمك) و مامۆستا بارام بەڕێوەبەری پەروەردەی پێنجوێن لەبینای قائیمقامیەتی پێنجوێن پێشوازیان لێكردن و لەلایەن قائیمقامی قەزاكەوە بەناوی دانیشتوانی سنوورەكەوە بەخێرهاتنی گەرمیان كردن ، پاشان بەڕێز وەزیری پەروەردە سوپاسی هاوكاریەكانی قائیمقامی كرد بۆ كەرتی پەروەردە و دەستخۆشی لیكردن ، دواتر لەمەراسیمێكدا بینای نوێی قوتابخانەیەكی ( 18پۆلی)یان كردەوە كەلەسەر بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بڕی ( 1،393000000) یەك ملیارو و سێ سەد و نەودو سێ ملۆنی دیناری بۆ تەرخان كرابوو ، بەڕێز وەزیری پەروەردە بڕی (5) پێنج ملیۆن دیناری وەكو دیاری پێشكەش كردن بۆ دابینكردنی پێداویستیەكانیان و هەروەها (100) رحلەی خوێندنیشی بۆ دابینكردن ، هەر لەمیانەی سەردانی قەزاكەدا سەردانی قوتابخانەی ( جلال محمود)یان كرد كە لەسەر ئەركی خوالێخۆشبوو ( جلال محمود) لەساڵی ( 2004) دروستكراوە و لەسەر ئەركی بنەماڵەكەشی ئەم ساڵ هەمان قوتابخانە نۆژەن كراوەتەوە ، لەو قوتابخانەیەشدا بەڕێز وەزیری پەروەردە ( سمارت بۆرد) ێكی بۆدابینكردن لەگەڵ (100) رحلەی خوێندن ، هەروەها بڕی (1 ) یەك ملیۆن دیناری وەكو دیاری پێشكەش كردن بۆ كڕینی كتێب بۆ كتێبخانەی قوتابخانەكەیان.