وەزیری پەروەردە لەگەڵ ڕێکخراوێکی ئەمریکی کۆبووەوەوپاشان سەردانی ئامادەیی شەپۆل و بینای قوتابخانەیەکی هەژدە پۆلی کرد لە سنووری پەروەردەی ڕۆژهەڵات

ئەمڕۆ پێنج شەممە ڕێكەوتی ٢٠٢٠/١٠/١ پاش سەردانەکەیان بۆ قەزای پێنجوێن بەڕێزان ئالان حمە سعید/ وەزیری پەروەردەو مامۆستا دڵشاد عمر محمد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی گەڕانەوە شاری سلێمانی و لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێز/ بەهرۆز محمود محمد بەڕێوەبەری قوتابخانەو پەیمانگا ناحكومیەكان پێشوازیان كرد لە (Frontier Partners International Organization) كە ڕێكخراوێكی خێرخوازی ناحكومی ئەمریكیە لەبواری پەروەردەو فێركردن و خزمەتگوزاریە مرۆییەكان كاردەكات لەو دیدارەدا باس لە پرۆسەی پەروەردەو فێركردن لە هەرێمی كوردستان و بەتایبەت سلێمانی كرا ، هەروەها باس لەڕۆڵی ڕێكخراوە خێرخوازی و ناحكومیەكان كرا لەو بوارەدا و گەشەپێدانیان لە كوردستان.
هەروەها چاویان کەوت بە مامۆستا سەلام سەرۆکی ئەنجومەنی دایکان و باوکانی قوتابخانەی هەوارە بەرزەی بنەڕەتی وبەڵێنی چارەسەری چەند کێشەیەکیان دا.
پاشان لە سنوری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژهەڵات سەردانی ئامادەیی شەپۆلیان کرد وهۆڵەکانی خوێندنیان بەسەرکردەوەو ژمارەیەک داواکاریان بۆ جێ بەجێ کردن دواتر سەردانی بینای قوتابخانەیەکی هەژدە پۆلیان کرد کە کارەکانی لە تەواوبووندایە و بە وەرگرتنی و تەواو کردنی ئەو بینایە کێشەی قوتابخانەی داناز و ئامادەیی شەپۆل کە قوتابی و خوێندکاریان زۆرە چارەسەردەبێت و بەڵێنیان دا بەزووترین کات ئەو بینایەیان بۆ تەواو بکرێت.