هاوکاری وەزارەتی پەروەردە بۆ چەند خوێندنگەیەک

پاش ئەوەی بەڕێزان ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردە و د. هەڤاڵ ئەبوبکر پارێزگاری سلێمانی ومامۆستا دڵشاد عمر محمد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی ناحیەی تانجەرۆیان کرد بە مەبەستی کردنەوەی قوتابخانەی باریکە لە ڕۆژی ٢٠٢٠/٩/٢٩ وە پاشان بینای دوو قوتابخانەیان لە سنووری پەروەردەی ڕۆژهەڵات کردەوە، وە ڕۆژی پێنج شەممە ٢٠٢٠/١٠/١ بەڕێز وەزیری پەروەردە لەگەڵ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی قەزای پێنجوێنیان کرد بەمەبەستی کردنەوەی بینای قوتابخانەیەکی ١٨ پۆلی لە سنووری پەروەردەی پێنجوێن، ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٠/١٠/٨ بە ئامادەبوونی بەڕێزان مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عمر محمد یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و مامۆستا عمر بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و بەڕێوەبەری ناحیەی تانجەرۆ بڕی ئەو هاوکاری و بەڵێنانەی کە لەسەردانەکەیدا وەزیری پەروەردە دابووی بە بەڕیوەبەری پەروەردەو بەڕێوەبەری قوتابخانەو خوێندنگەکان پێشکەش کرا بەڕێوەبەری ئەو ناوەندانە، بەهیوای سوودی هەبێت و بە پەلە ئەو کەم و کورتیانەی پێ جێ بەجێ بکرێت کە ئاڕاستەمان کرا بوو.

هەروەها لە ڕۆژی ٢٠٢٠/١٠/١ لە سەردانەکەیدا بەڕێز وەزیری پەروەردە بۆ شاری سلێمانی و بەسەرکردنەوەی قوتابخانەو خوێندنگەکان لە شارو شارۆچکەکان بڕی پێنج ملیۆن دیناری دابین کرد بۆ قوتابخانەی شلێر و هەروەها بڕی یەک ملیۆن دیناریشی بۆ قوتابخانەی جەلال محمود دابین کرد.
هەر ئەمڕۆ ٢٠٢٠/١٠/٨ دوو سەد ڕەحلە گەیەندرایە قەزای پێنجوێن کەلەلایەن دەزگای خێرخوازی بارزانییەوە دابین کرابوو کە سەد ڕەحلەی بۆ قوتابخانەی شلێرو سەد ڕەحلەی بۆ قوتابخانەی جەلال محمود.
وەزیری پەروەردەو بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی زۆر سوپاسی دەزگای خێرخوازی بارزانییان کرد بۆ دابین کردنی ڕەحلە بۆ ئەو دوو قوتابخانەیە و هیوای سەرکەوتنیان بۆ ستافی دەزگاکە خواست.

دوای ئەوەی مامۆستا ئارام بەڕێوەبەری قوتابخانەی پێشەنگ تووشی ڕووداوێک بوو، بەڕێز وەزیری پەروەردە هاوکاری تایبەتی خۆی پێشکەش کرد کە لەلایەن بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵاتەوە دەگەیەنرێت بە دەستی ،و وەزیری پەروەردە هیوای سەلامەتی و زوو چاک بوونەوەی بۆ دەخوازێت.