خەڵاتی ڕێزلێنان بەخشرایە خاتوو چیمەن عبداللە

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/١/١٣ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا عمر محمد یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی خەڵاتی ڕێزلێنانیان بەخشییە خاتوو چیمەن عبداللە علی/ بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکرنی سلێمانی بەبۆنەی خانەنشینکردنیەوە.
هەریەک لە بەڕێزان بەڕێوەبەری گشتی و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی ستایشی ڕۆڵی مامۆستا چیمەنیان کرد لە پێشخستنی کەرتی پەروەردە لە سلێمانی و سوپاسی ئەرک و ماندوبوونی چەندین ساڵەیان کرد و هیوایان خواست کە هەردەم پشت و پەنای پەروەردە و پرۆسەی پەروەردەو فێرکردن بێت.