ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٠٢١/١/١٢ لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە سەرپەرشتی مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بە ئامادەبوونی یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و یاریدەدەری بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردنی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان کۆبوونەوەی تایبەت ئەنجام درا سەبارەت بە ئامادەسازی بۆ دەست پێ کردنی خوێندنی ساڵی ٢٠٢٠-٢٠٢١