سەردانی بەڕێوەبەر و یاریدەدەرانی قوتابخانە بنەڕەتییە ناحكومیەكانی ( سلێمانی١ و ٢ – حاجی محی الدین رشید) بۆ دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی

ئەمڕۆ چوارشەممە رێكەوتی ٢٠٢١/٣/٣ ژمارەیەك لە بەڕێوەبەر و یاریدەدەرانی قوتابخانە بنەڕەتییە ناحكومیەكانی ( سلێمانی١ و ٢ – حاجی محی الدین رشید) سەردانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانیان كرد و چاویان كەوت بە مامۆستا عومەر محمد یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێز بەهرۆز محمود بەڕێوەبەری بەشی قوتابخانەو پەیمانگە ناحكومییەكان، بەمەبەستی پتەوكردنی هاوكاری نێوانیان و هەماهەنگی كردنی زیاتر بۆ بەرەو پێش بردنی بواری پەروەردە و فێركردن و لە كۆتایی سەردانەكەیاندا دیاری خۆیان پێشكەش بە بەڕێزان یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری بەشی قوتابخانەو پەیمانگە ناحكومیەكان كرد وەك وەفایەك بۆ ماندوو بوون و بەدەنگەوەهاتنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە راییكردنی ئیش و كارەكانیاندا .