ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی / ژمێریاری

سەبارەت بە دوواکەوتنی نووسراوی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوا تایبەت بەو مامۆستاو فەرمانبەرانەی کە لە لیستی دوو موچەدا هاتوون پێتان ڕادەگەیەنین کە هەر دواکەوتن و کەم تەرخەمیەک هەبێ لە بەڕێوەبەرایەتی گشتیماندا نییە بە پێی ئەو نووسراوانەی کە لە خوارەوە هاتوون و بە پێی بەروارەکانیان دەردەکەوێت کە نووسراومان زوو کردووە بۆ وەزارەتی پەروەردە و هەر هەمان رۆژ بەدەستی نێردراوە بۆ ئاگاداری هەموو لایەک.
لەگەڵ ڕێزدا