راگەیەندراوێک لە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە

پاش هەڵسەنگاندنی دۆخی تەندروستی لە لیژنەی باڵای بەرەنگابونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا کە ئاماژە بە مەترسیداریی تەشەنەسەندن و هەڵکشانی بەردەوامی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات لەهەرێمی کوردستان، خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین بەردەوام دەبێت و وەزارەتی پەروەردە پرۆگرامی هەردوو وەرزی خوێندن بۆ قوتابیان و خوێندکاران پوخت دەکاتەوە و تەنها ئەو بابەتانە داخڵ دەبن بۆ تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندن کە پێش مانگی تەموز ئەنجام دەدرێن بۆ قۆناغی( ١ ی بنەرەتی تا ١١ )ـی ئامادەیی. ئێمە وەکو وەزارەت لە هەماهەنگی بەردەوام دەبین لەگەڵ وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بەخوێندنی ناوپۆل لەپاش جەژنی ڕەمەزانی پیرۆز کە لیژنەی باڵا بریاریداوە لە پێناو بەردەوامبوونی پرۆسەی خوێندن چەندین رێککاری دیکە لە کەرتی گشتیی و تایبەت و شوێنە گشتییەکان بگیرێتەبەر ، تا ئەوکاتە پێویستە بەتەواوی پابەندبوون و سوود وەرگرتن لە وانەکان بە شێوازی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین و کەناڵی تەلەفزیۆنی پەروەردەیی هەبێت هەموو ئەگەرەکان لەبەرچاوبگیرێت .

راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردە
٢٨ ی ٤ ی ٢٠٢١