یاداشتنامەی كۆبوونەوەی پەروەردەو لایەنە سیاسییەكان

لەسەر بانگهێشتی مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، رۆژی 12/2/2018، كۆبوونەوەیەك سازكرا بەئامادەبوونی نوێنەری لایەنە سیاسیەكان و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و سەرجەم بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی.
كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە گفتوگۆ كردن سەبارەت بە رەوشی خوێندن لە پارێزگای سلێمانی و بایكۆتی مامۆستایان و پشتیوانیكردن لە داوا رەواكانیان.
لە كۆتاییدا ئامادەبوان لەسەر چەند خاڵێك رێككەوتن كە لە یاداشتنامەیەكدا بڵاوكرایەوەو ئەمە دەقەكەیەتی:
یاداشتێك بۆ لایەنی پەیوەندیدار
ئێمە نوێنەری ئەو حزبانەی كە ئامادەبووین لەسەر داوای بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی لە 12/2/2018، پشتیوانی داواكاری رەوای مامۆستایانین، وە بۆ ئەوەی پڕۆسەی پەروەردە نەوەستێت داواكارین بە پەلە:
1- حكومەتی هەرێمی كوردستان چارەسەری كێشەی مووچەی مامۆستایان بكات.
2- حكومەت پارەی هاندانی دوو مانگی ساڵی رابردوو بەپەلە بدات و بەردەوامی هەبێت.
3- پەرلەمانی كوردستان كۆبوونەوەیەكی نا ئاسایی بكات لەسەر مووچەی مامۆستایان.