ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 30/1/2018، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بەئامادەبوونی مامۆستاپەروین ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری به‌شی خوێندنگه ناحكومییەكان، سه‌ردانی كۆمپانیای روناكی سه‌لاحه‌دینی ئه‌یوبی بۆ په‌روه‌رده‌و فێركردن كرد، به‌مه‌به‌ستی هه‌واڵپرسینی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیاكه‌یان و بەسەركردنەوەی ئیشوكارەكان.
له‌سه‌ردانه‌كه‌یدا له‌لایه‌ن جێگری به‌رێوه‌به‌ری كۆمپانیا پێشوازیلێكراو باس له‌ڕۆڵی كۆمپانیای ناوبراو كرا بۆ پێشخستنی بواری په‌روه‌رده له سلێمانی و ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه‌ی كهقوتابخانهو خوێندنگاكانیان پێشكه‌شی قوتابیان و خوێندكارانی ده‌كه‌ن بههاوكارێكی باش نرخێندرا.
پاشان سه‌ردانی باخچه‌ی منداڵانی (به‌رزاییه‌كانی سلێمانی) ناحكومییان كرد‌و له‌نزیكه‌وه وئاگاداری چۆنێتی به‌ڕێوه‌چونی كاره‌كانیان و چالاكییه‌كانیان بوون.