رۆژی سێشه‌ممه 30/1/2018، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، بە ئامادەبوونی مامۆستا پەروین ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی، پێشوازیكرد له سه‌رۆك و ئه‌ندامانی بزاڤی ئاشتی ناوخۆی سلێمانی.
سه‌ردانی بزاڤه‌كه به‌مه‌به‌ستی ئاشنابون و یه‌كترناسین و باسكردنی په‌یڕه‌و و پڕۆگرامی ئه‌م بزاڤه بوو، چونكه له چه‌ند لیژنه‌یه‌ك پێكهاتووه كه به‌شی سه‌ره‌كی په‌روه‌رده‌یه بۆیه داوا له به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كرا رێگه‌یان پێبدرێت كه لیژنه‌كه‌یان بچێته ناو قوتابخانه و پهیمانگاكانهوه بۆ ئه‌وه‌ی په‌یامی ئاشتی و خۆشه‌ویستی له‌نێو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا به‌تایبه‌ت شاری سلێمانی بڵاوبكاته‌وه.
ئه‌م بزافه كار له‌سه‌ر بنه‌مای ئاشتی و یه‌كتر قبوڵكردن ده‌كات و دژی توندوتیژی و یه‌كتر قبوڵنه‌كردنه كه‌واته ئه‌بێت هه‌مومان گوێ له یه‌كتری بگرین بۆ ئه‌وه‌ی شاره‌كه‌مان تێك نه‌چێت.