رۆژی 29/1/2018، لیژنەی تایبەت بە وردبینیكردنی لیستی مووچەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی گەیشتە شاری سلێمانی و لەلایەن مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا پەروین ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری بەشەكانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتییەوە پێشوازییان لێكرا.
لیژنەكە كە لەلایەن حكومەتی ناوەندەوە پێكهێنراوە، راستەخۆ دەستیان بەكارەكانیانكرد لە ناو دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەپێی وتەی خۆیان مەبەستیانە كارەكانیان بە زوویی تەواوبكەن بۆ ئەوەی مووچەی وەزارەتەكانی پەروەردەو تەندروستی لەلایەن حكومەتی ناوەندەوە بنێردرێت.
شایەنی باسە دووان لە ئەندامانی لیژنەكە لەچەمچەماڵ مانەوە بۆ وردبینینكردنی لیستی مووچەی بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی چەمچەماڵ.