“بە ئاشتی پێکەوە دەژین”

رۆژی 26/2/2018، كۆبوونەوەیەك لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی سازكرا لەگەڵ ئۆفیسی هەولێری رێكخراوی (یونیسێف)، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی راگەیاندن و پلاندانان و چالاكی وەرزشی و چالاكی هونەری سەر بە بەڕێوەبەرایەتی گشتی.
کۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە دانانی پلان سەبارەت بە ئەنجامدانی چەندین چالاکی وەرزشی و هونەری بەئامانجی تێکەڵکردنی تواناکانی خوێندکارانی خانەخوێ و پەنابەری سوری و ئاوارەی ناوخۆ لە کارامەییەکانی ژیان. بڕیارە لە مانگی ۳ ی ئەمساڵ دەست بە چالاکیەکان بکرێت.