رۆژی سێشەممە 27/2/2018، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی كرد‌و لەلایەن سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا‌و ئەندامانی ئەنجومەنەوە پێشوازی لێكراو لە دیدارێكدا باس لە رەوشی خوێندن و گرفتەكانی بەۆدەم پڕۆسەی پەروەردە كرا.
پاشان كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی سازكرا بۆ سەرۆكی ئەنجومەن و بەڕێوەرەی گشتی پەروەردە، سەرەتا بەڕێز ئازاد حەمە ئەمین سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی تیشكی خستە سەر سەردانی وەفدی ئەنجومەن و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەكانی سلێمانی و هەڵەبجەو گەرمیان بۆ هەولێرو كۆبوونەوەیان لەگەڵ سەرۆكایەتی پەرلەمان و حكومەت ، وە رایگەیاند: بۆ داواكردنی مافه‌كانی مامۆستایان سه‌ردانی په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌مان كرد‌و داواكارییه‌كانی مامۆستایانمان گه‌یاندووه پێیان، ئه‌وانیش به‌ڵێنیاندا كه به‌پێی توانا داواكارییه‌كانی مامۆستایان جێبه‌جێ بكه‌ن.
وتیشی: داوامان كردوه كه هەوڵبدرێت لەلایەن وەزارەتی سامانە سروشتیەكانەوە پارە بۆ مووچەی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده دابینبكرێت و له ریزبه‌ندی لیستی مووچه‌دا ببێته یه‌كه‌م وه‌زاره‌ت و هه‌روه‌ها داوامان كردوه كه دابەشكردنی پارەی هاندانی مامۆستایان بەردەوام بێت و زه‌وی به‌سه‌ر مامۆستایان‌دا دابه‌شبكرێت هەروەها داوامنكرد كە ساڵی خوێندنی 2016-2017 بە 2 ساڵ خزمەت هەژماربكرێت بەتایبەتی بۆ خانەنشینی.
لای خۆیەوە مامۆستا دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی رایگه‌یاند: هەموو ئەو داواكارییانەی لە كۆبوونەوەكاندا باسكراون دەبنە ئەجێندایەكی باش بۆ خزمەتكردنی مامۆستایان، وە پێشنیارمانكردووە لە باتی زەوی ئەگەر بكرێت شوقە بدرێت بە مامۆستایان لە رێی وەبەرهێنانەوە.
مامۆستا دڵشاد وتیشی: ئه‌گه‌ر مامۆستایان بیانه‌وێت مووچه‌ی بێ پاشه‌كه‌وت وه‌ربگرن، ئه‌وسا ده‌وام بكه‌ن، ئه‌وا نه ئه‌مساڵ و نه ساڵێك و دوانی دیكه‌ش لەوانەیە حكومەت نەتوانێت ئەوە بكات، ئەگەر ئەم بارودۆخە بەردەوام بێت. وە ئەگەر پاشەڕۆژی قوتابیان و خوێندكاران بفەوتێت ئەوە مێژوو رەحم بەكەس ناكات، یان بەردەوام بین و ئەم ماوە كەمەی كەماوە بتوانین بەو مووچە پاشەكەوتكراوەو پارەی هاندان ئەمساڵی خوێندن تەواو بكەین و پڕۆسەی پەروەردە بخەینەوە سەر سكەی خۆی بە هاوكاری هەموو لایەك، ئەمەش ئەبێت بەشانازییەك لە مێژووی مامۆستایان‌دا تۆمار دەكرێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی راشیگه‌یاند: له ئازاره‌كانی مامۆستایان تێده‌گه‌ین بە هەموو شێوەیەك هاوكاریان دەبین، داواشمانكردووە بەڕێوەبەری قوتابخانەكان هاوكاری تەواوی مامۆستایان بكەن لەبارەی دەوامەوە.
هەروەها دوپاتی كردەوە كە چەند پڕۆژەیەكی گرنكیان داوەتە سەرۆكایەتی پەرلەمان بۆ بواری پەروەردەو هیوادارن بەزوویی كاری لەسەربكرێت، وتیشی: پێمان راگەیاندوون ئەگەر ساڵی داهاتوو باروودۆخەكە هەرئاوا بەردەوام بوو پێویستە لەسەرەتای ساڵەوە بڕیاربدرێت ئایا پڕۆسەی خوێندن بوەستێت یا بەمشێوەیە بەردەوام بێت.