رۆژی چوارشەممە 28/2/2018، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا پەروین ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی، لەگەڵ بەڕێوەبەرو لێپرسراوانی بەشەكانی سەر بە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كۆبووەوە.
كۆبونەوەكە تایبەت بوو بە باسكردن لە كتێبی (رێبەری كارگێڕی) كە تێیدا سەرجەم ماف و ئەرك و دەسەڵاتەكانی فەرمانبەران و بەڕێوەبەرەكان روونكراوەتەوەو دابەشكرا بەسەر ئامادەبوواندا.
پاشان بیروڕا ئاڵوگۆڕكرا لەبارەی ئیشوكاری بەشەكان و ئاستەنگەكان و میكانیزمی چارەسەركردنیان.