وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەچوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ گرنگییدان بە حکومەتی ئەلیکترۆنی:
سیستەمی ئی- پەروەردە( e- parwarda) ی بەردەستخستووە، سیستەمی دیجیتاڵی وەزارەتی پەروەردەیە، کەتیایدا تەواوی داتای(مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و خویندکاران و قوتابخانە و خوێندنگە و پەیمانگاکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە) بە حکومی و ناحکومییەوە لەخۆ دەگرێت. پێشکەوتوترین بەرنامەی دیجیتاڵیە کە نووسراوەکان بە ئەلیکترۆنی ئاڵوگۆری پێدەکرێت لە قوتابخانەوە دەتوانرێت نووسراو بۆ پەروەردەی قەزا، پاشان بۆ پەروەردەی گشتیی و پەروەردەی گشتیش بۆ وەزارەتی پەروەردە و بە پێچەوانەشەوە ئەنجامبدرێت، و پشت بەپۆستەی دەستی نابەسترێت، گواستنەوەی قوتابیان و خوێندکاران لە نێوان قوتابخانە و خوێندنگەکاندا بە ئەلیکترۆنی بەرێوەدەچێت و سیستەمی نمرەی قوتابیان و خوێندکاران هەمووی بەئەلیکترۆنی کراوە لەگەڵ تەواوی داتا پێویستەکانیان، وە لە ئایندەیەکی نزیکدا بەشی کۆگاکان و مووچەش کارادەکرێت. ئەمەش هەنگاوێک و ریفۆرمێکی گرنگی بواری بەرێوەبردنی زانیاری و پاراستنی داتاکانە و دەتوانێت ( ڕاپۆرتی شیکاری) پێشکەش بە بریاربەدەستانی پەروەردەیی بکات لەهەموو ئاستەکان بۆ وەرگرتنی بریاری گونجاو . لەبەرنامەی وەزارەتی پەروەردە دایە کە هەنگاوی ئاییندە ئەوەبێت :
١- دایک و باوکی قوتابی و خوێندکار دووهەفتە جارێک(فیدباک و هەڵسەنگاندنی فرەجۆر)ی قوتابییەکەیان لە رێگای ئەم سیستەمە بۆ بەردەست بخرێت.
٢- وێرای ئەوەی تەواوی داتای مامۆستایان و فەرمانبەران داخڵی ئەم سیستەم کراوە، ئەو هەنگاوەی ئێستا کاری لەسەر دەکرێت و بەردەوام دەبێت دۆسییەی مامۆستایان و فەرمانبەران بەشێوازێکی دروست سکان دەکرێت و ئەپلۆدی سیستەمەکە دەکرێت .
لە ئێستادا ئەپڵیکەیشنی (ئی – پەروەردە) بۆ سیستەمی ئەندرۆید بەردەستە، بەکارهێنەرانی دەتوانن لە رێگەی ئەم لینکەی خوارەوە داونلۆدی بکەن :