لە چوارچێوەی هەماهەنگیی و لێک تێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەنجومەنی رۆشنبیری بەریتانی (بریتش کاونسل) :
ئاگاداری گشت مامۆستایانی وەزارەتمان دەکەینەوە(میلاک و وانەبێژ ) لە هەردوو قۆناغی بنەڕەتی و ئامادەیی بەتایبەتیش مامۆستایانی (زمانی ئینگلیزی) کەوا سەردانی ئەو لینکەی خوارەوە بکەن بۆ تۆمارکردنی ناویان بەمەبەستی پێشخستن و بەرزکردنەوەی ئاستی زمانی ئینگلیزی کۆرسەکانی ڕاهێنانی (بریتش کاونسل) لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و عێراق و هەرێمی کوردستان کەوا ڕۆژانە ڕێژەی سەردانی کردن لەو لینکە دیاری دەکات، کۆرسەکانی ڕاهێنان بۆ ئاستی جیاواز و بەشێوەی ئۆنلاین دەبێت و بێبەرامبەرە . دوا مۆڵەت بۆ ناو تۆمارکردن رێکەوتی ١٦ی٩ی٢٠٢١ دەبێت.
بۆ ناو تۆمارکردن لێرە کلیک بکە
وەزارەتی پەروەردە
٢٧ی٧ی ٢٠٢١