خولێکی تایبەت بە ڕێنمایکارانی پەروەردەیی سنووری پەروەردەی ڕۆژئاوا

ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠٢١/٨/١ بەڕێز مامۆستا عومەر محمد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی خولێکی دوو ڕۆژی بەسەرکردەوە کە لە ڕۆژانی ٧/٣١و ٢٠٢١/٨/١ سەنتەری باهۆز بە هاوکاری وەزارەتی پەروەردە و هۆبەی ڕێنمایکارانی پەروەردەیی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بۆ قوتابخانە بنەڕەتییەکانی سنووری بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوای سازکرد، لەسەر بابەتی هەڵسەنگاندنی بنەمایی پێگەیشتنی ئاسایی و نیشانەکانی هەبوونی گرفتی جوڵەیی، هەڵسوکەوت و قسەکردن، تواناکانیەکانی هەستی و گرفتەکانی زانین لە منداڵدا. لە کۆتایی خولەکەدا بڕوانامەی بەشداریکردن بەسەر بەشداربووەکاندا دابەشکرا.