پەیامی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە بۆنەی ڕاگەیاندنی ئەنجامی خولی یەکەمی تاقیکردنەوە گشتییەکانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی

سڵاوی پەروەردەو زانست
بە ناوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانییەوە پیرۆزبایی لە گشت خوێندکارانی سەرکەوتووی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی زانستی و وێژەیی و پیشەیی و خوێندنی ئیسلامی بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١) دەکەین هیوای پێشکەوتن و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین لە قۆناغەکانی داهاتووی ژیانتاندا، سوپاسی کەسوکاری خوێندکاران و قوتابیان دەکەین کە هاوکارو خەمخۆریان بوون. زۆر سوپاسی سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەرو مامۆستایانی بەڕێز دەکەین کە بە جێ بەجێ کردنی ڕێنماییەکان و بەوپەڕی دڵسۆزی و خەمخۆرییەوە ئەرکەکانیان جێ بەجێ دەکرد. جێگەی شانازیمانن و سەرمان بەرزە بە هەمووتان. دووبارە پیرۆزبایی لە خوێندکارانمان دەکەین بە هیوای داهاتوویەکی گەش.
هیوای سەرکەوتن بۆ گشت خوێندکارانی خولی دووەم دەخوازین

دڵشاد عومەر محمد کریم
بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی
٢٠٢١/٨/٢٣