ئەمڕۆ شەممە ڕێکەوتی ٢٠٢١/٨/٢٨ لەهۆلی گراند ملنێوم لەشاری سلیمانی بە ئامادەبونی بەرێزان مامۆستا برهان ئەرگوشی و مامۆستا نجم الدین علی احمد راوێژکارانی وەزیری پەروەردە و بەرێز مامۆستا دڵشاد عمر محمد بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلیمانی و بەرێز مامۆستا نورالدین عثمان سعید بەرێوەبەری گشتی ئەزمونەکان و بەرێز مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەرێوەبەری گشتی پەروەردەی سلیمانی و بەرێز مامۆستا نەرمین حسین بەرێوەبەری بەرێوەبەرێتی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی و بەڕێز مامۆستا بەهرۆز محمود بەرێوەبەری بەشی قوتابخانەو پەیمانگە ناحکومیەکان لە پەروەردەی گشتی سلیمانی و بەرێز مامۆستا حەوێز محمد سەرپەرشتیاری یەکەمی پەروەردەی بنەرەتی رۆژئاوا و بەرێز زانست زانا لێپرسراوی یەکەی رێنمایکارانی دەرونی لە پەروەردەی گشتی سلیمانی و بەرێز مامۆستا یوسف متی بەرێوەبەری گشتی کۆمپانیای الصافان بۆ پەروەردەو فێرکردن و خاوەنی کۆمەڵگەی پەروەردەیی میدیای نێودەوڵەتی ناحکومی لەشاری سلیمانی و پەیمانگەی لێهاتوو وستافی کارگێڕی کۆمەڵگەی پەروەردەیی میدیا وچەند میوانێکی تری بەرێز مەراسیمی دابەشکردنی بڕوانامە بەسەر بەسەرژمارەیەك لە مامۆستایان و رێنمایکارانی پەروەردەیی قوتابخانە بنەرەتی و خوێندنگە ئامادەییەکانی سنوری بەرێوەبەرێتی پەروەردەی رۆژئاوا بەڕێوەچوو کە بەشداربون لەخولی راهێنان و کارامەیی کەلەلایەن پەیمانگەی لیهاتوو بۆ پەروەردەو فێرکردن بەهاوکاری و هەمائاهەنگی لەگەڵ وەزارەتی پەروەردە لەناو بینای کۆمەڵگەی میدیادا بەرێوەچوو ، شایانی باسە ئەم خولە بۆ ماوەی ٤ ھەفتە بەردەوام بوو، لە خولەکەدا چەندین وانەی پەروەردەیی و بە سوود بە فێرخوازان وترایەوە و وانەکانی لەلایەن ستافێکی بەتوانای نیودەوڵەتی دەوترایەوە و سەپەرشتیکردنی خولەکەش لەلایەن ستافێکی تایبەت کەلەلایەن کۆمەڵگەی پەروەردەیی میدیای ناحکومی یەوە ئامادەکرابوون.