ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢١/٩/٢ بەڕێز دابان عارف/ بەڕێوەبەری ناحیەی تانجەرۆ سوپاس و پێزانینی خۆی گەیاندە بەڕێز مامۆستا دڵشاد عومەر محمد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە بۆنەی کردنەوەی (١٦) هۆڵی تاقیکردنەوەی قۆناغی (١٢)ی ئامادەیی لە ناحیەی تانجەرۆ بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١) کە نزیکەی (٩٦٠) خوێندکاری پۆلی (١٢) لێی سوودمەند بوون کە لە پێشدا خوێندکاران بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان دەهاتنە ناو شاری سلێمانی.