دابەشکردنی خەڵات بەسەر خوێندکارە یەکەمەکانی پەروەردەی ڕۆژئاوا

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢١/٩/٢ مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی ڕۆژئاوای کرد بەمەبەستی بەشداریکردنی لە مەراسیمی خەڵاتی ڕێزلێنان بۆ خوێندکارە یەکەمەکانی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی بۆ ساڵی خوێندنی ٢٠٢٠-٢٠٢١ ی پەروەردەی ڕۆژئاوا، بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاواو سەرپەرشتیاری یەکەمی ئامادەیی و بنەڕەتی، لە ووتەیەکدا پیرۆزبایی خۆی لە خوێندکارە سەرکەوتووەکان کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە قۆناغەکانی داهاتووی ژیانیاندا وە سوپاسی مامۆستایانی کرد لەپای ماندووبون و هەوڵدانیان بۆ سەرکەوتنی خوێندکاران لە قۆناغەکانی خوێندندا.