کردنەوەی بنکەی وەرگرتنی ڤاکسین تایبەت بە مامۆستایان و فەرمانبەران

ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢١/٩/٥ بە ئامادەبوونی دکتۆر ڕەهێڵ فەرەیدون بریکاری وەزارەتی تەندروستی و بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژئاوا لە مەراسیمێکدا لە هۆڵی شەهید شەوکەوت وەک بنکەی وەرگرتنی ڤاکسین تایبەت بە مامۆستایان و فەرمانبەران کرایەوە کە تایبەتە بە پەروەردەی ڕۆژئاوا، شایانی باسە لەناو شاری سلێمانی هەردوو بنکەی هۆڵی شەهید شەوکەوت و قوتابخانەی خاک تایبەتە بە مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردەی ڕۆژئاوا هەروەها هەردوو قوتابخانەی ئایندەی بنەڕەتی و دڵداری بنەڕەتی لە سنووری پەروەردەی ڕۆژهەڵات تایبەتە بە مامۆستایان و فەرمانبەرانی پەروەردەی ڕۆژهەڵات، پێشوازی کردن لە مامۆستایان و فەرمانبەران لە بنکەکانی تایبەت بە وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا ڕۆژانە شەممە تا پێنج شەممە لە کاتژمێر ٨ی بەیانی تا ١٢ی نیوەڕۆ دەبێت، داواکارین بۆ ئەوەی گیانی مامۆستایان و فەرمانبەران و قوتابیان و خوێندکاران پارێزراو بێت سەردانی ئەو بنکانە بکەن بۆ وەرگرتنی ڤاکسینی کۆرۆنا.