ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٠٢١/٩/٨ لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێزان دکتۆر سەیوان بریکاری وەزارەتی پەروەردەو مامۆستا حسن بەڕێوەبەری گشتی پرۆگرامەکان و مامۆستا نورەدین بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەکان وە هەر سێ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەکانی گەرمیان و هەڵەبجەی شەهید و سلێمانی و گشت بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردنی پەروەردەی پارێزگاکان و سەرپەرشتیارانی یەکەمی ئامادەیی و بنەڕەتی پەروەردەکان کۆبونەوەیەکی تایبەت ئەنجام درا سەبارەت بەو ماوەیەی کە دانراوە بۆ قەرەبووکردنەوەی بابەتەکانی خوێندن کە لە ساڵی خوێندنی ڕابردوو (٢٠٢٠-٢٠٢١) بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەتوانرابوو بخوێنرێت بە هەمووان هەوڵ بدەین لە دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندنی (٢٠٢١-٢٠٢٢) بە سەرەتایەکی باش دەست بکەین بە دەوام وە هەوڵ بدەین پرۆسەی پەروەردە زۆر بە ئاسانی تێپەڕێت.
بەهیواین ساڵی ٢٠٢١-٢٠٢٢ بە سەرکەوتوویی و دوور لە نەخۆشی و قەیرانەکان بگەینە ئەنجام.