ئەمڕۆ پێنج شەممە رێكەوتی (٢٠٢١/٩/٩) بەئامادەبووونی بەڕێز مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی مەراسیمی دابەشكردنی خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر خوێندكارە یەكەمەكانی ئامادەیی كورد جینیەس بەرێوەچوو كە تیایدا مامۆستا عمر ووتارێكی پێشكەش كردو سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی مامۆستایان كرد لەپای هەوڵ و ماندووبونیان لەگەڵ خوێندكاران و هەروەها پیرۆزباییەكی گەرمی ئاراستەی خوێندكارە سەركەوتووەكان كرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن لە قۆناغەکانی داهاتوویاندا، پاشان باسی لە گرنگی رۆڵی پەروەردە كرد لە بەرەو پێشچوونی ووڵات لەسەرجەم بوارەكاندا .