سوپاس و پێزانینی بەڕێوەبەری ناحیەی بازیان بۆ بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی

ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠٢١/٩/۱٢ بەڕێز ئیسماعیل ئەحمەد رەسوڵ بەڕێوەبەری ناحیەی بازیان سوپاس و پێزانینی خۆی گەیاندە بەڕێز مامۆستا دڵشاد عومەر محمد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە بۆنەی کردنەوەی هۆڵی تاقیکردنەوەی قۆناغی (١٢)ی ئامادەیی لە ناحیەی بازیان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١) کە خوێندکاران لێی سوودمەند بوون، لە پێشدا خوێندکاران بۆ ئەنجامدانی تاقیکردنەوەکان دەهاتنە ناو شاری سلێمانی .