کۆبوونەوەی بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ ڕێکخراوی یونسێف

ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/٩/١٤ مامۆستا دڵشاد عومەر محمد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بە ئامادەبوونی بەرپرسی کاروباری ئاوارەو پەنابەران لەگەڵ ستافی پەروەردەیی ڕێکخراوی یونسێف کۆبۆوە سەبارەت بە کێشەو گرفتە پەروەردەییەکان لە قوتابخانەکانی تایبەت بە ئاوارەو پەنابەران و دۆزینەوەی چارەسەرو هەماهەنگی زیاتر بە مەبەستی باشترکردنی پرۆسەی پەروەردە لەو قوتابخانانەدا.