ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٠٢١/٩/١٩ لە مەراسیمێکدا لە شاری سلێمانی بە ئامادەبوونی بەڕێز شاناز ئیبراهیم ئەحمەد سەرپەرشتیاری مەڵبەندی سلێمانی و کارگێڕی دەستەی مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و مامۆستا نورەدین عوسمان بەڕێوەبەری گشتی ئەزمونەکان و مامۆستا عومەر محمد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان و کەسوکاری خوێندکاران لە شاری جوان خەڵات بەسەر خوێندکارە یەکەمەکانی هەرێم قۆناغی ١٢ی ئامادەییەکانی سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی دابەشکرا کە لەلایەن بەڕێز خاتوو شاناز ئیبراهیم دابین کرابوو، وە هیوای سەرکەوتنی بۆ خوێندکاران خواست. بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سوپاسی خاتوو شانازی کرد بۆ ئەو هەڵوێستە دڵسۆزانەی کە خوێندکارە سەرکەوتووەکانی بەسەرکردەوەو دیاری خۆی پێشکەش کردن، وە داوای لە بەڕێزیان کرد کە هاوکاری کەرتی پەروەردە بکەن لە دروستکردنی قوتابخانەو نۆژەنکردنەوەیان کە ئەمڕۆ کەرتی پەروەردە پێویستی بە کەسانی وەک ئەوان و سەرمایەداران هەیە کە بتوانن کەرتی پەروەردە بەرەو پێشەوە ببەن.