ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢١/١٠/٤ بەرێز ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی شاری سلێمانی كرد و لەگەڵ مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی چەند ناوەندێكی خوێندنی بەسەر كردەوە و سەرەتا سەردانی دوواناوەندی دواڕۆژی كرد تا لەنزیكەوە لەرەوشی بەڕێوەچوونی پرۆسەی پەروەردە و فێركردن ئاگادار بێت و دواتر سەردانی كۆمەڵگەی پەروەردەیی کوردستانی كرد و لەگەڵ ستافی كارگێڕی كۆمەڵگەكە كۆبووەو چەن پرسێكی تایبەت بە كۆمەڵگە و بەرەوپێشچوونی پرۆسەی پەروەردە لە كۆمەڵگە تاوتوێ كرا پاشان لەمیانی سەردانەكەیدا كۆلیجی ئەزمەڕ بۆ بەهرەدارانی بەسەركردەوە، لەسەردانەكانیدا چارەسەری كۆمەڵێك گیرو گرفتی ئەو ناوەندانەی خوێندنی كرد و هەندێك لە پێداویستییە سەرەكییەكانی باشتر كردنی خوێندنی بۆ دابینكردن، هەروەرها سوپاس و دەستخۆشی لەدەستەی كارگێڕیی و سەرجەم مامۆستایان و فەرمانبەران كرد لەپای راپەڕاندنی كارەكانیان و داوای لێكردن بەردەوام بن لە خۆپارێزی بۆ پاراستنی گیانی هەمووان و بەردەوامبوونی پرۆسەی پەروەردە.