ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢١/١٠/٧ لەهۆڵی شەوكەتی حاجی موشیر مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی لەگەڵ بەڕێوەبەری باخچەكانی منداڵانی سنووری بەرێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی كۆبووەوە ، لەكۆبوونەكەدا بەڕێزان مامۆستا نەرمین بەرێوەبەری سەرپەرشتیكردنی سلێمانی و مامۆستا بەكر بەڕێوەبەری پەروەردەی رۆژئاوا و ئاشتی كەمال جێگری سەرپەرشتیاری بنەڕەتی پەروەردەی رۆژئاوا ئامادەبوون لەگەڵ ژمارەیەك لە سەرپەرشتیارانی باخچەكانی منداڵان ، لەكۆبوونەكەدا باس لەكێشەو گیرو گرفتەكانی باخچەكان كراو هەوڵ درا چارەسەری گونجاویان بۆ بدۆزرێتەوە و پاشان جەخت لەسەر خۆپارێزی و تاكپارێزی مامۆستایان و مندالانی باخچەكان كرا بەمەبەستی بەردەوامبونی پرۆسەی خوێندن ، دواتر بەرێوەبەری باخچەكان چەند داواكاری و پێشنیارێكیان خستە بەردەم كۆبوونەوەكەو بڕیاری ئەوە درا كە بەپێی توانا چارەسەریان بۆ بدۆزرێتەوە.