ئەمڕۆ سێشەممە ٢٠٢١/١٢/١٤ بە ئامادەبوونی بەڕێزان ئالان حمە سعید وەزیری پەروەردەو بریکاری وەزیری پەروەردەو ڕاوێژکاران و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی دیوانی وەزارەت و مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەکانی پارێزگاکانی هەرێم و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیکردنی پەروەردەیی پارێزگاکان لە هەولێر لە هۆتێل شیراتۆن بەشداربوون لە ڕێوڕەسمی یەکەم بڵاوکردنەوەی (ڕێبازی ستراتیژی بۆ بەهێزکردنی تێکڕای پەیوەندیکردن و کەمکردنەوەی ڕێژەی دەرنەچوون و دابڕان) کە لەلایەن ئەنجوومەنی ڕۆشنبیری بەریتانی ڕیکخرابوو