به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ره‌تیده‌كاته‌وه له قوتابخانه‌و خوێندنگاكانی سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی پاره له خوێندكاران وه‌رگیرابێت و پسوڵه‌ی سه‌رپێچی كرابێت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی ره‌تیده‌كاته‌وه له قوتابخانه‌و خوێندنگاكانی سنووری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی پاره له قوتابی وه‌رگیرابێت و پسوڵه‌ی سه‌رپێچی كرابێت.
پاش ئه‌وه‌ی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك وێنه‌یه‌ك بڵاوبووه‌وه كە گوایه پسوڵەی وەرگرتنی پارەی سەرپێچی بۆ قوتابیان و خوێندكاران ده‌كرێت ئه‌گه‌ر سەر پێچی بكه‌ن، مامۆستا نەجمەدین عەلی ئه‌حمه‌د بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕەتیكرده‌وه له قوتابخانه‌و خوێندنگەكانی سنوری پارێزگای سلێمانی پارە لە قوتابیان وخوێندكاران وەرگیرابێت و رایگه‌یاند، پسوڵەی سەرپێچی لە پەروەردەی سلێمانیدا نییە، ئەگەر هەر شتێكی واهەبێت لێپێچینەوەی یاسایی لەگەڵ ئەو خوێندنگایە دەكرێت.
وتیشی، ئەگەر خوێندكار سەرپێچی بكات بۆ جاری یەكەم كەسوكاری ئاگادار دەكرێتەوە، بۆ جاری دووەم سێ ڕۆژ لە خوێندن دوور دەخریَتەوەو دوای سێ جار ئاگاداركردنەوە دەگوازرێتەوە بۆ خوێندنگایەكی تر.