وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق بڕیاریدا قوتابخانه بۆ ئاواره‌كانی ناوخۆ له پارێزگای سلێمانی دروستبكات و سه‌رجه‌م میلاكات و پێداویستیه‌كانیشیان بۆ دابین ده‌كات.
وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق بڕیاریدا قوتابخانه بۆ ئاواره‌كانی ناوخۆ له پارێزگای سلێمانی دروستبكات و سه‌رجه‌م میلاكات و پێداویستیه‌كانیشیان بۆ دابین ده‌كات.
خۆگر خالید- به‌رێوه‌به‌ری پلاندانان له به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به (سولی په‌روه‌رده)ی راگه‌یاند، وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراق بڕیاریداوه قوتابخانه بۆ ئه‌و ئاوارانه دروستبكات كه‌له شاره‌كانی دیكه‌ی عێراقه‌وه به‌هۆی خراپی ره‌وشی ئه‌منییه‌وه روویان له سلێمانی كردوه‌و قوتابخانه‌كانیش به‌كابینه دروستده‌كرێن.
رونیشیكرده‌وه، نزیكه‌ی 10 هه‌زار قوتابی ئاواره له سنوری پارێزگای سلێمانیدا هه‌یه‌و وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی عێراقیش بڕیاریداوه قوتابخانه‌یان بۆدروستبكات و میلاكات و پێداویستیه‌كانیشیان بۆ دابین بكات، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانیش شوێنیان بۆ دابین ده‌كات.