ئەمڕۆ چوارشەممە ڕێكەوتی ٢٠٢١/١٢/٢٢ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی پێشانگای ساڵانەی (پۆستەر)ی بەسەر كردووە كەلەلایەن مامۆستایانی هونەری شێوەكاری سەرجەم قوتابخانە بنەڕەتی و ئامادەییەكانی سنووری پەروەردەی ڕۆژهەڵات لە هۆڵی خوێندنگەی پێشكەوتنی بنەڕەتی كرایەوە تیایدا چەندین وێنەو پۆستەر نمایش كرا، بەڕێوەبەری گشتی دەستخۆشی ئەنجامدانی ئەو جۆرە چالاكیانەی لێكردن وهیوای سەرکەوتن و بەردەوامی بۆ خواستن و بەڵێنی دا بەهەموو شێوەیەك هاوكارو پشتیوانیان بێت.