رۆژی 8/4/2018، مامۆستا دڵشاد عومەر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەرپەرشتی كۆبوونەوەیەكی كرد بە ئامادەبوونی بەڕێوەبەری پەروەردەكانی رۆژهەڵات و رۆژئاواو بەڕێوەبەری سەرپرشتیكردن و سەرپەرشتیارانی یەكەمی بنەڕەتی و ئامادەیی و هەماهەنكاری لیژنەكانی سەرپەرشتیاران.
كۆبوونەوەكە تایبەت بوو بە رەوشی خوێندن لە شاری سلێمانی و چۆنیەتی رێكخستنی دەوام و تاقیكردنەوەكان لەو ماوەیەی كەماوە لەساڵی خوێندن، گفتوگۆی چڕ لەمبارەیەوە كراو ئامادەبووان سەرنج و تێبینییەكانیان خستەڕوو لە پێناوی چارەسەركردنی گرفتەكان و ئاساییكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن.