بۆ ئەمساڵی خوێندن لە سلێمانی نزیكەی 10 هەزار خوێندكاری ئاوارەو خێزانە عەرەبەكانی نیشتەجێی سلێمانی بوونیان هەیەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و وەزارەتی پەروەردەی عیراقیش لە هەوڵی دابینكردنی پێداویستیەكانی ئەو خوێندكارانەدان.
بۆ ئەمساڵی خوێندن لە سلێمانی نزیكەی 10 هەزار خوێندكاری ئاوارەو خێزانە عەرەبەكانی نیشتەجێی سلێمانی بوونیان هەیەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی و وەزارەتی پەروەردەی عیراقیش لە هەوڵی دابینكردنی پێداویستیەكانی خوێندنی ئەو خوێندكارانەدان.
بۆ ئەو مەبەستەش عومەر قەڵادزەیی جێگری پارێزگاری سلێمانی، بەئامادەبوونی مامۆستا نەجمەدین عەلی ئەحمەد بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی، پێشوازیكرد لە عەلی ئیبراهیمی بریكاری وەزارەتی پەروەردەی عیراق و وەفدێكی یاوەری.
لە دیدارێكدا هەردوو لا گفتوگۆیان كرد لەسەر دانانی میكانیزمی گونجاو بۆ بەردەوامبوونی ئەو خوێندكارانە لەخوێندن و دابینكردنی خوێندنگەو مامۆستاو هاتووچۆو پێداویستیەكانی تری خوێندن.
بریكاری وەزارەتی پەروەردەی عیراق رایگەیاند: وەزارەتەكەیان ئامادەیە بۆ هەموو هاوكاری و پاڵپشتییەك بۆ پەروەردەی سلێمانی و لەو رووەشەوە ئامادەیی نیشاندا بۆ دابینكردنی پێداویستیەكانی خوێندن و هاتووچۆی خوێندكارەكان و پڕكردنەوەی میلاكی مامۆستاو دروستكردنی خوێندنەگە بەشێوازی كابینە.
لەبەرامبەردا بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی رایگەیاند: لەشاری سلێمانی كێشەی كەمی خوێندنگەمان هەیەو ناتوانین جێگە بۆ ئەو ژمارە زۆرەی خوێندكاران پەیدا بكەین و داوایكرد وەزارەتی پەروەردەی عیراق و وەزارەتی كۆچ و كۆچبەران پەلە بكەن لەجێبەجێكردنی ئەو بەرنامەیەی دایانناوە بۆ دروستكردنی چەند خوێندنگەیەك بەشێوازی كابینە بۆ خوێندكارە ئاوارەو عەرەبەكان.