نوسینگه‌ی په‌یمانگا ئه‌هلیه‌كان سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانییه‌و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ كاروباری ته‌كنیكیه‌وه هه‌یه و كاروباری ئه‌و دامه‌زراوه ئه‌هلیانه جێبه‌جێده‌كات كه له سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌كاندا كارده‌كه‌ن.
نوسینگه‌ی په‌یمانگا ئه‌هلیه‌كان سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانییه‌و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندی به یاریده‌ده‌ری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بۆ كاروباری ته‌كنیكیه‌وه هه‌یه و كاروباری ئه‌و دامه‌زراوه ئه‌هلیانه جێبه‌جێده‌كات كه له سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌كاندا كارده‌كه‌ن.
كاره‌كانی نوسینگه‌ی په‌یمانگا ئه‌هلیه‌كان
1- ئه‌نجامدانی مامه‌ڵه‌ی یاسایی پێدان و نوێكردنه‌وه‌ی مۆڵه‌ت و سه‌رپه‌رشتیكردنی ته‌كنیكی و راپه‌ڕاندن و كاری یاسایی بۆ (20) قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی و خوێندنگه‌ی ئاماده‌یی و دواناوه‌ندی و (34) باخچه‌ی ساوایان كه مۆڵه‌تی ره‌سمییان لایه‌ن وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌وه پێدراوه‌و له سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی په‌روه‌رده‌كانی رۆژهه‌ڵات و رۆژئاوا‌و ده‌ربه‌ندیخان .
2- ئه‌نجامدانی كاری كارگێڕی و سه‌رپه‌رشتیكردنی ته‌كنیكی و ئه‌نجامدانی هه‌ڵسه‌نگاندنی تایبه‌ت به به‌خشین و تازه‌كردنه‌وه‌ی سیفه‌تی نموونه‌یی بۆ خوێندنگه ئاماده‌ییه‌كانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌كانی سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی كه بۆ ساڵی خوێندنی 2014-2015 (17) خوێندنگه‌ی ئاماده‌یی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رێتیه‌كانی په‌روه‌رده‌كانی(رۆژهه‌ڵات، ده‌ربه‌ندیخان، رۆژئاوا، هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید،پشده‌ر، دوكان) كه داواكارییان پێشكه‌شكردوه.
3- به‌رزكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی مامه‌ڵه‌ی یاسایی پێدانی مۆڵه‌ت یاخود تازه‌كردنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی ئه‌هلی (باخچه‌ی ساوایان، قوتابخانه).
4- ئه‌نجامدانی كاری به‌دواداچون و چاودێریكردن بۆ سه‌رجه‌م دامه‌زراوه ئه‌هلیه‌كانی سنوری به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی.
یاسای قوتابخانه‌و په‌یمانگا ناحكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان
پاڵپشت به ماده‌ی (33) له‌یاسای ژماره (14)ی ساڵی 2012 تایبه‌ت به قوتابخانه‌و په‌یمانگه ناحكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان- عێراق، په‌رله‌مانی كوردستان له كۆبونه‌وه‌ی ژماره (19) له 13/11/2012 دا یاسای ژماره (14)ی ساڵی 2012 یاسای قوتابخانه‌و په‌یمانگا ناحكومیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان- عێراق ده‌رچووه كه له 36 ماده پێكهاتووه‌و هه‌موو رێكاره یاسایی و ئیدارییه‌كانی كردنه‌وه‌ی په‌یمانگا و قوتابخانه‌ی ئه‌هلی روونكراوه‌ته‌وه، كه هه‌ركه‌سێكی سروشتی یان مه‌عنه‌وی به‌ته‌نیا یان به‌كۆمه‌ڵ مافی دامه‌زراندنی قوتابخانه‌و په‌یمانگای ناحكومی هه‌یه به مه‌رجێك پڕۆژه‌كه خزمه‌تێك پێشكه‌ش به ئامانجه په‌روه‌رده‌ییه‌كان بكات به جۆرێك توانای هه‌بێت له باشتركردنی رۆڵی په‌روه‌رده‌و فێركردن.
هه‌ر به پێی یاساكه پێویسته قوتابخانه‌و په‌یمانگا ناحكومیه‌كان به‌ته‌واوی پابه‌ندبن به‌و پرۆگرام و په‌رتوكانه‌ی فێركردن و په‌یڕه‌وی سیسته‌می هه‌ڵسه‌نگاندن كه پێشتر پێشكه‌شی وه‌زاره‌تیان كردوه‌و له‌سه‌ربنه‌مای ئه‌وانیش مۆڵه‌تیان وه‌رگرتوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا وه‌زاره‌ت بۆی هه‌یه چاو بخشێنێته‌وه به پرۆگرامی قوتابخانه‌و په‌یمانگا ناحكومیه‌كان به جۆرێك كه له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنی زانستی بگونجێت.
سه‌باره‌ت به پرۆگرام و سیستمی خوێندن له قوتابخانه‌و خوێندنگا ئه‌هلیه‌كان، به‌هرۆز مه‌حمود به‌رپرسی به‌شی په‌یمانگا ئه‌هلیه‌كان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی به (سولی په‌روه‌رده)ی راگه‌یاند، هه‌ر دامه‌زراوه‌یه‌كی خوێندنی ناحكومی كه ده‌كرێته‌وه پێشتر دیاری ده‌كات كه چ سیستمێكی وڵاتان به‌كارده‌هێنێت، بۆ نمونه گه‌ر خوێندنگایه‌ك سیستمی به‌ریتانی به‌كاربهێنێت ئه‌وا ده‌بێت پرۆگرام و زمانی ئه‌و وڵاته له خوێندنگاكه‌یدا به‌كاربهێنێت. جگه‌له‌وه‌ش ئه‌و مامۆستایانه‌ی وانه ده‌ڵێنه‌وه ده‌بێت خاوه‌ن بڕوانامه‌ی باوه‌ڕپێكراو بن و شاره‌زاییه‌كی ته‌واویان له‌و زمانه‌دا هه‌بێت كه وانه ده‌ڵێنه‌وه.
رونیشیكرده‌وه، خوێندنگا‌و قوتابخانه‌و باخچه ئه‌هلیه‌كان خۆیان هه‌موو پێداویستیه‌كانی خۆیان دابینده‌كه‌ن و هه‌ر خۆشیان نرخ بۆ خوێندنی هه‌ر خوێندكارێك داده‌نێن كه‌لای ئه‌وان ده‌خوێنن.
به‌رپرسی به‌شی په‌یمانگا ئه‌هلیه‌كان ئه‌وه‌شی خسته‌روو، هه‌ر مامۆستایه‌ك كه به گرێبه‌ست ده‌وام ده‌كات مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی بۆ خۆی بكات و دوای دامه‌زراندنیشی به شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ده‌توانێت خزمه‌تی ساڵانی رابردووی بگه‌ڕێنێته‌وه.
ئاماری قوتابخانه‌و خوێندنگا‌و باخچه‌ی ساوایانی ئه‌هلی له سنوری به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی
قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی:
1- شوه‌یفاتی نێوده‌وڵه‌تی
2- سلێمانی بنه‌ڕه‌تی 1
3- كۆلێژی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌یوبی كوڕان
4- میدیای نێوده‌وڵه‌تی بنه‌ڕه‌تی
5- جونیه‌ری بنه‌ڕه‌تی
6- كۆلێژی سلێمانی كچان
7- كامبریدجی نێوده‌وڵه‌تی بنه‌ڕه‌تی
8- به‌ریتانی نێوده‌وڵه‌تی بنه‌ڕه‌تی
9- حاجی محێدین ره‌شیدی بنه‌ڕه‌تی
10- مارگرێتی بنه‌ڕه‌تی
11- سلێمانی بنه‌ڕه‌تی 2
12- ئاشتی بنه‌ڕه‌تی
13- كوردجینه‌سی بنه‌ڕه‌تی
14- دانیال میترانی فه‌ره‌نسی
15- پای ئینگلیزی بنه‌ڕه‌تی
16- برادۆستی بنه‌ڕه‌تی
خوێندنگای ئاماده‌یی:
1- میدیای نێوده‌وڵه‌تی
2- كۆلێژی سه‌ڵاحه‌دینی ئه‌بوبی كوڕان
3- به‌ریتانی نێوده‌وڵه‌تی
4- كۆلێژی سلێمانی كچان
باخچه‌ی ساوایان:
1- خۆشی سبه‌یستون
2- جریوه
3- ژوان
4- ئاشتی
5- رۆژ
6- فریشته
7- لاله‌ی 2
8- قه‌یوان
9- پری سكولی پای
10- چرۆ
11- زارا
12- زاموا
13- سه‌رده‌م
14- شنیار
15- گوڵاڵه سووره
16- لاله‌ی 1
17- لانۆ
18- مێخه‌ك
19- هه‌نی
20- شه‌نگین
21- مارگرێتی سلێمانی
22- جونیه‌ر
23- به‌ریتانی نێوده‌وڵه‌تی
24- میدیای نێوده‌وڵه‌تی
25- خه‌ونی منداڵان
26- سلێمانی 1
27- ئاینده‌ی كوردستان
28- سان
29- ڤالیان
30- كه‌ناری
31- مه‌لیك
32- میوه
33- سایه
34- گه‌ڵا
تێبینی:
له كۆی 20 قوتابخانه‌ی بنه‌ڕه‌تی و خوێندنگای ئاماده‌یی 5 یان نێوده‌وڵه‌تین و 4 یان به زمانی ئینگلیزی و یه‌كێكیان به زمانی فه‌ره‌نسییه.
خوێندن له‌سه‌رجه‌م باخچه‌كانی ساوایان به زمانی ئینگلیزییه.