ئەمرۆ 11/4/2018  لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی سلێمانی بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرێتی پلاندانان كۆبونەوەی  گروپی پەروەردە تایبەت بە كاروباری رێكخراوەكان بەڕێوەچوو.
لەكۆبونەوەكەدا گفتوگۆكران لەبارەی كێشەو گرفتەكانی پرۆسەی خوێندن و چۆنیەتی چارەسەركردنی ئەو ئاستەنگانەی دێنە بەردەم پرۆسەكە.


