فێستیڤاڵی قوتابخانەی بنەڕەتی و دواناوەندی شێخ مستەفا و کۆلێژەکانی یونایتد ساینس

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢٠٢٢/٣/١٧ بە ئامادەبوونی بەڕێزان شێخ جەعفەر شێخ مستەفا جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و قائیمقامی قەزای قەرەداغ و بە یاوەری ژمارەیەک لە بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکان و بەڕێوەبەری بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان و سەرپەرشتیارانی یەکەمی بنەڕەتی و ئامادەیی پەروەردەی قەرەداغ و کەسوکاری قوتابیان و خوێندکاران بەشدارییان کرد لە فێستیڤاڵی ساڵانەی قوتابخانەی بنەڕەتی و دواناوەندی شێخ مستەفاو کۆلێژەکانی یونایتد ساینس لە ئاوایی شێخ مستەفا بەناوی (ڕۆژی هونەرو کلتوری کوردی).

لە فێستیڤاڵەکەدا چەندین وێنەو کاری دەستی تێدا نمایشکرابوو هەروەها چەند چالاکییەکی کلتوری و هونەری و گۆرانی و شانۆ پێشکەش بە ئامادەبووان کرا.

یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی لە ووتەیەکدا پیرۆزبایی ئەو فێستیڤاڵەی لێکردن کە ئەم جۆرە پێشانگایانە ساڵانە ئەنجام دەدرێت توانای قوتابیان و خوێندکاران بەدەردەخات لە کارە هونەرییەکانداو هیوای سەرکەوتنی بۆ بەڕێوەبەرو مامۆستایانی قوتابخانەکە خواست و دەستخۆشی لە خوێندکاران و قوتابیان کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.