ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٢/٤/٧ مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرێتی پەروەردەی شارەزووری کردو لەلایەن مامۆستا محمود بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوورو سەرپەرشتیاری یەکەم پێشوازی لێکرا، پاشان یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی بەیاوەری بەڕێوەبەری پەروەردەی شارەزوورو بە ئامادەبوونی بەڕێزان ڕزگار غفور قائیمقامی قەزای شارەزوورو عەمید جەوهەر سەرحەد خەلیفە بەڕێوەبەری ئاسایشی شارەزوورو ئاوارە حمە شریف کریم بەڕێوەبەری ناحیەی زەڕایەن سەردانی قوتابخانەی (دەرسیم) ی بنەڕەتی کردو بەشداربوو لە هەڵمەتی نەمام چاندن و دواتر سەردانی پۆلەکانی خوێندنی کرد، هەر لە درێژەی سەردانەکەیدا یاردەدەری بەڕێوەبەری گشتی فێستیڤاڵی ساڵانەی وەرزشی باخچەکانی منداڵانی بەسەرکردەوە کە لەلایەن یەکەی چالاکی وەرزشی و دیدەوانی پەروەردەی شارەزوورەوە ڕێکخرابوو دەستخۆشی لە مامۆستایان کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.