ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٠٢٢/٤/٢١ بە چاودێری مامۆستا عمر محمد امین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەرێتی چالاکی وەرزش و دیدەوانی سلێمانی و بە هاوکاری بەشی خوێندنی ناحکومی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردە لە هۆڵی لانەی ڕۆژ، پاڵەوانێتی ( ٣ VS ٣) ی باسکەی کوڕان و کچانی قۆناغی (٧-٩)ی قوتابخانە ناحکومییەکان بەڕێوەچوو، لەسەر ئاستی کچان کۆمەڵگەی پەروەردەیی کوردجینیەسی ١ و کوردجینیەسی ٢ مانەوە بۆ یاری کۆتایی و کۆمەڵگەی پەروەردەیی کوردجینیەسی ٢ یارییەکەی بردەوەو بە ئەنجامی (٨-٣) خاڵ بووە پاڵەوانی خولەکە، وە لەسەر ئاستی کوڕان قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی و کوردجینیەس مانەوە بۆ یاری کۆتایی ، قوتابخانەی شوەیفاتی نێودەوڵەتی یارییەکەی بردەوەو بە ئەنجامی (٩-١) خاڵ بووە پاڵەوانی خولەکە. یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پیرۆزبایی خۆی ئاڕاستە کردن و سوپاسی مامۆستایان و خوێندکارانی بەشداربووی کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.