ئەمڕۆ یەكشەممە ٢٠٢٢/٥/٢٩ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا عومەر محمد ئەمین یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی و بەڕێوەبەری پەروەردەی ڕۆژهەڵات و بەڕێوەبەری سەرپەرشتیكردن لە پەروەردەی ڕۆژهەڵات رێزلێنانیان بەخشییە چەند دەزگا و كۆمپانیا و خوێندنگەیەکی ناحكومی لە بەرامبەر خەمخۆرییان و هاوكاریكردنیان بە پرۆسەی پەروەردە، بەڕێوەبەری گشتی زۆر سوپاسی كردن لەپای ئەو هاوكارییەی كە پێشكەشیان كردووە بۆ نۆژەنکردنەوەی یەكەی سەرپەریشتیكردنی پەروەردەی ڕۆژهەڵات و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن و نمونەیان زیاتر بێت.
ناوی ئەو دەزگا و كۆمپانیا و خوێندنگە ناحكومییانەی كە هاوكاربوون لە نۆژەنکردنەوەی یەکەی سەرپەرشتیکردنی پەروەردەی ڕۆژهەڵات
١ كۆمپانیای بانوان
٢ كۆمپانیای نەجمەدین
٣ كۆمپانیای قەیوان
٤ نەخۆشخانەی سمارت
٥ دەزكای مرۆیی مام
٦ كۆمەڵگەی پەروەردەیی كورد جینیەس ١
٧ كۆمەڵگەی پەروەردەیی كورد جینیەس ٢
٨ قوتابخانەی وایزی ناحكومی
٩ بەڕێز مەریوان فتاح صاڵح