بەڕێوەبەری گشتی پێشوازی کرد لە جێگری وەزیری پەروەردەی ئێران

ئەمڕۆ شەممە ٢٠٢٢/٦/٤ مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانی بە ئامادەبوونی مامۆستا عمر محمد یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری قوتابخانەو پەیمانگە ناحکومییەکان لە دیوانی بەڕێوەبەرایەتیمان پێشوازی کرد لە بەڕێزان مهدی فیاضی جێگری وەزیری پەروەردەی ئێران و سەرۆکی ناوەندی نێودەوڵەتی قوتابخانەکانی دەرەوەی جمهوری ئیسلامی ئێران و ئاغای هاشمی جێگری ڕۆشنبیری و کلتوری کونسوڵخانەی ئێران لە هەولێر و ئاغای حەسەن پور جێگری ڕۆشنبیری و کلتوری کونسوڵخانەی ئێران لە سلێمانی و ئاغای شەهوەلایەتی جێگری کونسوڵی ئێران لە سلێمانی ، لە چاوپێکەوتنەکەدا باس لە پرۆسەی پەروەردەو هەماهەنگی نێوان هەردوولا و خوێندن کرا لە کۆمەڵگەی پەروەردەیی پارسیانی زاگرۆس، هەروەها جێگری وەزیری پەروەردەی ئێران سوپاس و پێزانینی بەخشییە بەڕێوەبەری گشتی و یاریدەدەری بەڕێوەبەری گشتی و بەڕێوەبەری قوتابخانەو پەیمانگە ناحکومییەکان لە پای هاوکاریکردنیان بۆ سەرخستنی کاروبارەکانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی پارسیان زاگرۆسی نێودەوڵەتی. پاشان سەردانی کۆمەڵگەی پەروەردەیی ناوبراویان کردو بەڕێوەبەری گشتی لە نزیکەوە چاوی بە مامۆستایان و خوێندکاران کەوت و پۆل و بەشەکانی کۆمەڵگەکەی بەسەرکردەوەو دەستخۆشی لە مامۆستایان و ستافی کارگێڕی کردو هیوای سەرکەوتنی بۆ خواستن.