ئەمڕۆ دووشەممە ٢٠٢٢/٦/٦ رێكخراوی شاین بۆ زانست و پەرەپێدانی خوێندنی باڵا سەردانی مامۆستا دڵشاد عمر بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی سلێمانییان كرد و ڕێزلێنانیان پێبەخشی لە پای پشتگیری و هەماهەنگی بەڕێوەبەرایەتی گشتیمان بۆ پرۆژەی(قوتابیان وخوێندكاران داینەمۆن بۆ نیشتمان) كە لەوەرزی دووەمی ساڵی خوێندنی ٢٠٢١ – ٢٠٢٢ ئەنجامدرا لە ٤٢ ئامادەیی و بەبەشداری ٢٧ راهێنەری پەروەردەیی و نزیكەی ٧٠٠٠ خوێندكار سوودمەندبوون لەبابەتەكانی (تەندروستی ، پەروەردەیی ، ژینگەیی ، یاسایی ، تەكنیكی كۆششكردن) بەڕێوەبەری گشتی زۆر سوپاسی كردن و هیوای سەركەوتنی بۆ خواستن.
1515LikeCommentShare